براند و کاڵاکان
لە بەشی براندەکان، ئەو براندە جیهانییانە پیشان دەدەین کە خزمەتگوزاریی کڕین و هێنانەوەی کاڵاکانیانمان بۆ ئامادە کردووە. دەتوانیت براند و کاڵای دڵخوازی خۆت هەڵبژێریت، یان لینکی کاڵایەک لە سایت و فرۆشگاکانی دەرەوە بۆمان بنێریت.
دی کەی ئاڕ دی پلاتفۆرمێکە بۆ ئاسانکردنی دەستگەیشتنی کڕیارانی کوردستان و عێراق بە کاڵا و بەرهەمەکانی بازاڕەکانی ئەوروپا و چین.
ئێمە خزمەتگوزاریی کڕینی کاڵا لە مارکێتە ئەوروپییەکان، فرۆشگا و سایتە ئۆنلاینەکان و هەروەها کڕینی کاڵای براندە جیهانییەکان پێشکەش دەکەین. لە هەمان کاتدا بۆ کاڵا و بەرهەمە بەردەستەکانی چینیش هەوڵ دەدەین هەڵبژاردەی زیاتر بۆ کڕیارانمان دابین بکەین و پرۆسەی هێنانەوەیان بۆ کوردستان و عێراق ئاسانتر بکەین.
لە دی کەی ئاڕ دی هەوڵمان داوە وێبسایتەکە تەنها شوێنێک بۆ ناساندنی خزمەتگوزاری نەبێت؛ بەڵکو سەرچاوەیەک بێت بۆ ئەوەی کڕیار پێش داواکاری زانیاریی پێویست دەربارەی کاڵا، براند و شێوازی خزمەتگوزارییەکانمان بەدەست بهێنێت.
لە بەشی براندەکان، ئەو براندە جیهانییانە پیشان دەدەین کە خزمەتگوزاریی کڕین و هێنانەوەی کاڵاکانیانمان بۆ ئامادە کردووە. دەتوانیت براند و کاڵای دڵخوازی خۆت هەڵبژێریت، یان لینکی کاڵایەک لە سایت و فرۆشگاکانی دەرەوە بۆمان بنێریت.
لە بەشی گەڕان دەتوانیت کۆدی کاڵا بنووسیت و زانیاری و وێنەی وردتر دەربارەی کاڵاکە ببینیت. ئەم خزمەتگوزارییە بۆ دۆزینەوەی خێراتر و دڵنیابوون لە کاڵای هەڵبژێردراو دروست کراوە.
لە بەشی پرسیارەکان وەڵامی ئەو پرسیارانە دەخەینە بەردەست کە زۆرجار لەلایەن کڕیارانەوە دووبارە دەکرێن؛ وەک شێوازی داواکاری، کڕین، گەیاندن و ماوەی چاوەڕوانی.
ئەگەر لە هەر قۆناغێکدا پرسیار، کێشە یان پێویستیت بە زانیاریی زیاتر هەبوو، دەتوانیت لە بەشی پەیوەندی پەیاممان بۆ بنێریت. پەیامەکان لە سیستەم تۆمار دەکرێن بۆ بەدواداچوون.